یەکێتی کشانەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت
6 min Filmed in Iraq Politics
6 min Filmed in Iraq Politics
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان. هەوڵەرانی ئەزیز، شەو باش.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان زۆر هەوڵی دا حکومەتێک دامەزرێنین، حکومەتێکی جیاواز، حکومەتێک بۆ خزمەتکردنی هەموو کەسێکی کوردستان، بۆ ئاشتکردنەوەی وڵاتەکانی دەوروبەرمان، بۆ ئایلاقەیەکی باش و پەیوەندییەکی بەقووەت لەگەڵ بەغداد تا بتوانین مافی هاوڵاتیانمان دابین بکەین.
زیاد لە پانزدە جار من سەردانی هەولێرم کردووە.
دانیشتنم کردووە لەگەڵ هەموو کاکەکان لە هەولێر.
چەندین کەسیان ناردووە بۆ لای من، دانیشتنمان کردووە.
بەداخەوە نەمانتوانیوە تا ئێستا بگەینە نەتیجەیەک.
هەر مەرحەلەیەک کە ئێمە پێشکەوتووین، بە بیانوێک تێکیان داوە پرۆسەکە.
ئەم شتەی کراوە ئێمە ئەمانتوانی بیکەین. بە من ئەڵێن پەرلەمان کۆبووەتەوە.
نەخێر، پەرلەمان کۆنەبووەتەوە. کەمینەیەک لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان ئیسباتیان کرد ئیمڕۆ کە نازانن دیموکراسی چییە.
ئیسباتیان کرد ئیمڕۆ کە هیچ ئېحترامی ئێوەی دەنگدەران ناکەن.
ئیسباتیان کرد ئیمڕۆ کە نازانن حکومرانی ئەبێت چۆن بێت لەم وڵاتە.
شتێکی تریشیان ئیسبات کرد. ئیسباتیان کرد کە لە ئێمە باشتر دەتوانن پارەی ئێوە بەکاربێنن بۆ کڕینی پەرلەمانتار، چەکی ئێوە بەکاربێنن بۆ تەحدیدکردنی پەرلەمانتار.
ئێمە ئەمانتوانی وابکەین هەوڵەران. مەسەلە ترس بێت، ترس لە گیرفانی منە ئەژی.
بەڵام ئێمە قەت ئەو بێڕێزیە ناکەین بەرامبەر ئێوە.
قەت دەست نابەین بۆ دەنگی ئێوە. من پێمووتوون زۆر جار بە غەڵەتی وا نەکەین.
ئەگەر شتێکی وا ڕووبدات، ئیترافی پێ ناکەین، تائەمۆلی لەگەڵ ناکەین.
بۆیە ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە کامڵ دەسەلات درا بە من بێگەڕانەوە بۆ سەرکردایەتی، کە من لەگەڵ ئەم شتە تائەمۆل بکەم، لێرە پێتان ڕائەگەیێنم.
ئێمە ئیتراف بەم شتە ناکەین. ئیتراف بە هیچ شتێک ناکەین کە لە ئەم شتە بێتە دەرەوە.
دوو ساڵە ئەم حکومەتە کار بە ڕێکە رە. نەیتوانیوە بەسیترین شت دابین بکات.
نموونە وەکو خۆی دێت. سەیری سەعری نەوتی ئێمە بکە، سەیری سەعری نەوتی بەغدا بکە.
سەیری سەعری بەنزینی ئێمە بکە، سەیری سەعری بەنزینی بەغدا بکە.
نموونەکان زۆرن. ئەم حکومەتە فەشەلی هێناوە.
بۆیە ئەو وەڵین بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای ئەم شتە ئەوەیە کە ئێمە لە ئەم دەقەیەوە ئەکشەینەوە لە ئەم حکومەتە فاشلە کە بەخۆی ئەڵێ حکومەتی کوردستان.
معنای چییە ئەمە؟ معنای ئەوەیە هەموو هێز و قۆوتمان بەکار هێنین، خەڵکەکانی خۆمان لە دەڤەرەکەی خۆمان چییان پێویستە بۆیان دابین بکەین.
خۆتان بینیوتانە، هەموو کەسێک ئەزانێت کە ئەم شتە سەر ناگرێ، ئەم بەرنامەیە سەرکەوتوو نابێت.
بینیوتانە ماشەڵڵا چەند لایەن و وڵاتی نێودەوڵەتی پیرۆزباییان لێکردوون.
ئێمە ئامادەین هەموو قوربانیەک بدەین بۆ میلەتەکەمان.
ئێوە خەریکی ئەم شتن و ئێمە یەکێتی خەریکی کێشەکانی ڕۆژاواین.
ئێوە خەریکی ئەم شتن و ئێمە خەریکی پرۆسەی ئاشتیین لە باکوری کوردستان.
ئێوە خەریکی ئەم شتن و ئێمە خەریکی براکانمان لە ڕۆژهەڵاتیش حق و حقوقی خۆیان وەرگرن.
ئێوە خەریکی ئەم شتن، ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەغدادین وەزعەکە ئارام کەینەوە، خەڵکەکانمان بتوانن باش بژین، مووچەیان بۆ دابین بکەین، حق و حقوقیان بەپارێزین.
پەیامێکم هەیە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەمەوە دەست پێدەکەم. بڕیاریکتان داوە خۆتان.
ئەزانم دروست نیە بڕیارەکە. بەڵام برایانە پێتان ئەڵێم خەڵکەکەمان مەترسێنن.
هەموو کەسێک یەکێتی ئەناسێ. ئێمە دەمێک ساڵە وەعدمان داوە بە خوای گەورە.
ناهێڵین لۆپێک خوێنی کەس بڕژێت لە کوردستان.
بۆیە داواتان لێدەکەم ئەم هێز جوڵاندنە و ئەم شتانەی کە دەستان پێکردووە دوێنێ واز لەم شتانە بێنن.
کەس نایەتە سەرطان، کەس هیچ ناکا بەرامبەرطان.
بڕیارێکی وا ئەدەن نابێ بتۆقن لە ئەینی کاتە.
بەڵام بە واضحی ئێمە وێ ئەمە بزانن. دووبارەیەکەمەوە ئێمە ئیتراف بەم شتە ناکەین.
ئێمە ئیتراف بە هیچ حکومەتێک و پۆستێک کە لە ئەمە بێتە دەرەوە ناکەین.
ئێمە ئیتراف بە ئێوە ناکەین.
مەجبوورمان ئەکەن ڕەتفعلمان هەبێ.
چی بکەن لەوێ ئێمە لێ ڕێی دەکەین.
سەرۆکی هەرێم دا ئەنێن، سەرۆکی هەرێم دا ئەنێین.
وەزیر دا ئەنێن، وەزیر دا ئەنێین. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دا ئەنێن، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دا ئەنێین.
ئەم هەرێمە هی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.
بە خوێنی شەهیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروست بوو.
ئەوە پێتان ئەڵێم بە خوای گەورە و میهرەبان.
ئێوە دەستان پێکرد، من تاوی دەکەم.
End of transcript · 590 words
TranslateMom transcribes and translates videos from X, TikTok, YouTube and Instagram. Paste a link and you get a page like this one, in your language.