0:00

بەشێک لە کچ و ژنانی ئێران لە شەقامەکانی تاران بە بێ سەرپۆش دەگەڕێن.

0:09

ئەمە سەرەڕای ئەوەی هێشتا یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ کارایە.

0:13

ما دیگه این نسل جدید رو نمی‌تونیم بزلیم، می‌خوایم آزاد باشن. آزادن. ئێمە چی دی ناتوانین ئەم نەوە نوێیە ناچار بکەین ما دیگه این نسل جدید رو نمی‌تونیم بزلیم، می‌خوایم آزاد باشن. آزادن. ئێمە چی دی ناتوانین ئەم نەوە نوێیە ناچار بکەین سەرپۆش لەسەر کەن. ئەوان دەیانەوێت ئازاد بن.

0:21

بۆچی ئازاد نەبن؟ هیوادارم ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت و شارەکەمان ڕۆژ بە ڕۆژ جوانتر بێت.

0:30

پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی باڵاپۆشی لە دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ و گیان لەدەستدانی ژینا ئەمنی کەمتر بووەوە.

0:40

بەڵام گۆڕانکارییەکان لە جلوبەرگی ژناندا لەم دواییانەدا زۆر ڕوونتر بووەتەوە.

0:44

ئەوەش لە کاتێکدایە ئێران لە ژێر گوشاری سیاسی وا بڕیدەیە بەهۆی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و خۆپیشاندانەکانی دژی گرانی کە لە مانگی کانونی دووەمدا گەیشتنە لوتکە.

0:56

ئێستا جلوبەرگی ژنان لە شەقامەکاندا بەتایبەت لە تاران لابردنی سەرپۆشی تێپەڕاندووە و پۆشینی تیشێرتى کورت، بێقۆڵ، کابۆی دڕێندراو و تەنورەى کورد بووەتە دیمەنێکی باو.

1:11

تا دێ ژنان زیاتر ڕوویان لە جلوبەرگی ئاسودە و کراس کردووە.

1:15

بێگومان هەندێکیان هێشتا مانتووە دەپۆشن چونکە بیروباوەڕی ئیسلامی پارێزگارانەتریان هەیە.

1:20

ئەمە بەڕاستی پەیوەندی بە سەلیقە و بیروباوەڕی تاکەکەسییەوە هەیە.

1:25

سەرەڕای گۆڕانکارییەکانی سەر شەقام، یاساکانی باڵاپۆشی زۆرەملێ هێشتا کاران و ئەم دۆخە نوێیە ڕووبەڕووی بەرەنگاربوونەوەی توندی پارێزگاران بووەتەوە.

1:34

دەسەڵاتدارانی ئێران دەستگیرکردنی چەند کەسێکیان لە ناوەڕاستی تاران بە تۆمەتی بانگەشەکردن و بازهێنان لە باڵاپۆشی و ڕووتبوونەوە لە شوێنی گشتی ڕاگەیاندووە.

1:45

تەنیا ئەحمەد، ڕووداو.

End of transcript · 234 words

iPhone app Translate videos on your iPhone Paste a TikTok, Instagram or X link, add subtitles in your language and save the video to Photos.

Made with TranslateMom

TranslateMom transcribes and translates videos from X, TikTok, YouTube and Instagram. Paste a link and you get a page like this one, in your language.

Transcribed with TranslateMom. Paste any video link to get subtitles and a transcript in your language.

© 2026 TranslateMom · AI video translation and subtitles Transcripts Sources Pricing Legal