0:00

ئایا زمانی کوردی، ئا، دەتوانێت دەقی فەلسەفی بنووسێت یان نا؟

0:06

لە زانکۆی تاران لە بەشی فەلسەفە بووم لەگەڵ مامۆستاکان دادەنیشتم، هەموویان فارس بوون.

0:12

من کتێبەکەی هایدیگەرەم بەدەستەوە بوو بە زمانی ئینگلیزی بوو ئەو کات.

0:17

یەکێک لە مامۆستاکان بە تەوسەوە وتی بیستوومە تۆ لەسەر هیگل و نیچە بە کوردی دەنووسی، یەعنی وەکو شتێک سووکایەتیت پێ بکات.

0:27

وتم وەڵاهی من بە کوردی دەنووسم لەسەر نیچە و هیگل.

0:31

وتی ئەی چۆن یەعنی زمانی کوردی ئەوەندە لەبارە تۆ دەقێکی فەلسەفی پێ بنووسی؟

0:38

منیش کتێبەکەی هایدیگەرەم کردەوە ئاوا هەڕەمەشی داپەڕێ بوو دێڕێکم دایە وتم تۆ ئەو دێڕە بکە بە فارسی من دەیکەم بە کوردی.

0:49

دێڕەکەی کرد بە فارسی. فارسییەکەی چۆن بوو؟ بەم شێوەیە بوو فارسییەکەی، نووسی بووی، ئا، وجودی خالس ئەسڵی وجودی عەینی ئەست.

1:01

باشە؟ تەنیا ئەستەکەی فارسییە، ئەگەر عەرەبی بزانن هەمووی عەرەبییە.

1:09

وتم ئەو هەمووی عەرەبییە تۆ نووسیوتە، هیچی فارسی نییە تەنیا ئەستەکەیە.

1:14

ئەی وتی تۆ چی نووسیوە؟ من وتم من نووسیومە بوون سەرچاوەی هەبووەکانە.

1:22

سەرسام بوو وتی ئەوە کوردییە؟ وتم وەڵاهی ئەوە کوردییە زمانی ئێمەیە.

1:26

جا ئێمە بەڕاستی ئەوانەی کە پێمان دەڵێن زمانی کوردی بۆ نووسینی دەقی فەلسەفی نا لەبارە کێن؟

1:33

دەبێ بیانناسین. تەبعەن من و تۆ ئەو قسەیە ناکەین چونکە ئێمە کوردین.

1:38

ئەوەی کە پێمان دەڵێت زمانی کوردی نا لەبارە دەیەوێت سووکایەتی بە زمانی کوردی بکات، ئەوانەن کە داگیرمان دەکەن.

1:47

داگیرکەرەکانی ئێمە بەو شێوەیە قسە دەکەن.

1:50

ئەگینا کورد خۆی ئەو قسەیە ناکات. ئێمە هاتووین ئەمڕۆ توانیومانە لەم شوێنەدا کە پێی دەوترێت باشوور لە ماوەی سی ساڵدا بەم هەموو کێشانەوە کە هەمانە توانیومانە ئێمە زمانەکەمان پێش بخەین.

2:08

توانیومانە ئەمڕۆ دەقی فەلسەفی بە کوردی بنووسین.

2:11

توانیومانە کتێب لەسەر ئەفلاتوون، ئەریستۆ، هیگل، نیچە، هایدیگەر، سارتر هەموویان بە کوردی بنووسین.

2:19

هەوڵ دەدەین باشتریش بنووسین.

End of transcript · 268 words

iPhone app Translate videos on your iPhone Paste a TikTok, Instagram or X link, add subtitles in your language and save the video to Photos.

Made with TranslateMom

TranslateMom transcribes and translates videos from X, TikTok, YouTube and Instagram. Paste a link and you get a page like this one, in your language.

Transcribed with TranslateMom. Paste any video link to get subtitles and a transcript in your language.

© 2026 TranslateMom · AI video translation and subtitles Transcripts Sources Pricing Legal